ئەمینداری ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نەتەوەیی ئێران رایگهیاند، کوشتنی عەلی خامنەیی، باجێکی قورسی دەبێت بۆ ئەمریکا و ئیسرائیل.
عەلی لاریجانی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس پەیامێکی هەڕەشە ئامێزی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، ترەمپ بەهۆی هەڵسوکەوتی گاڵتەجاڕانەی بنیامین نەتانیاهۆوە گەلی ئەمریکای راکێشاوەتە جەنگێکی ترسنۆکانە لەگەڵ ئێران.
ئاماژەی بەوەشکردووە، زیاتر لە 500 سەربازی ئەمریکی لە شەڕی چوار ڕۆژەی ئێران-ئەمریکادا کوژراون، هەروەها هۆشداری توندی داوەتە ئیسرائیل و ئەمریکا و دەڵێت، جەنگەکە هێشتا بەردەوامەو کۆتایی پێنەهاتووە.