له ئەفغانستان بەهۆی لافاو 61 کەس و بەهۆی بومەلەرزەشەوە 12 کەس گیانیان لەدەستدا.
بەرگریی شارستانی حکومەتی تاڵیبان ڕایگهیاند، بەهۆی سەرهەڵدانی لافاو و بومەلەرزەوه لانیكهم 73 کەس گیانیان لەدەستداوە.
ئاژانسی یۆرۆ نیوز ڕایگەیاندووە، بومەلەرزەیەک بە پلەی 6.2 ڕێختەر ناوچەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی ئەفغانستانی هەژاندووە و بەهۆیەوە زیانی گیانی و مادی زۆری لێکەوتووەتەوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، هەر بەهۆی بومەلەرزەکەوە بناغەی زۆربەی باڵەخانەکانی نزیک ناوەندی بومەلەرزەکە زیانیان بەرکەوتووە و ئەگەری ڕووخانیان هەیە.
ئیدارەی بەڕێوەبردنی قەیراکانی ئەفغانستان ڕایگەیاندووە، بەهۆی دروستبوونی لافاو 700 خێزان و ژێرخانی کشتوکاڵی وڵاتەکە زیانیان بەرکەوتووە هاوکات هۆشداریداوە لە دروستبوونی لافاو لە 17 پارێزگای دیكهی وڵاتەکە.