سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی كۆمار و وه‌زیران و په‌رله‌مان و دادوه‌ریی عێراق كۆبونه‌وه و ڕژدبونیان دووپاتكرده‌وه له‌سه‌ر سه‌روه‌ربوون و به‌هێزكردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و بوونی چه‌ك ته‌نیا له ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا.
نزار ئامێدی سه‌رۆككۆمار و عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیران و هه‌یبه‌ت حه‌لبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فایه‌ق زێدان سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی دادوه‌ریی عێراق له كۆشکی به‌غداد كۆبونه‌وه و دوای كۆبونه‌وه‌كه له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ڕژدبونیان له‌سه‌ر سه‌قامگیریی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تیی دووپاتكرده‌وه، داواشیانكرد په‌له بكرێت له پڕكردنه‌وه‌ی وه‌زاره‌ته به‌تاڵه‌كانی حكومه‌ت و باروگوزه‌رانی خه‌ڵك باشتربكرێ و خزمه‌تگوزارییه‌كان په‌ره‌یان پێ بدرێت.
هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق جه‌ختیانكرده‌وه له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی بڕیاری چه‌ك له ده‌ستی ده‌وڵه‌ت و ڕێكخستنه‌وه‌ی له‌چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا به‌گوێره‌ی ده‌ستور و یاسا، بڕیاری جه‌نگ و ئاشتیش ته‌نیا له ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا بێت.
چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه پشتیوانیی خۆشیان بۆ هه‌وڵه‌كانی ڕووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵیی و به‌هێزكردن و سه‌روه‌ربونی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت دووپاتكرده‌وه.
هه‌ر چوار سه‌رۆكایه‌تیه‌كه‌ی عێراق، باسیان له ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی عه‌لی زه‌یدی سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق كرد بۆ نیویۆرك و به‌شداری له كۆمه‌ڵه‌ی گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكاش له عێراق ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبونه‌وه‌كه بوو به‌تایبه‌تیی قۆناغی داهاتووی گۆڕانكاریی په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی.