کەتائیبی حزبوڵای عێراقی لە ڕاگەیەندراوێکدا هۆشداریی زۆر توندی ئاڕاستەی حکومەتەکەی زەییدی کرد و ڕایگەیاند کە ئەگەر حکومەتەکە لە بەژەوەندیی گەلی عێراقدا کار نەکات، دەیڕووخێنن؛ هاوکات جەختیشیان کردەوە کە دەبێت ئاسمانی عێراق بە ڕووی فڕۆکە ئێرانییەکاندا بکرێتەوە.
کەتائیبی حزبوڵا، کە گرووپێکی چەکداری نزیک لە ئێرانە، سەبارەت بە کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و هێزە بیانییەکان لە عێراق ئاماژەی بەوە کرد کە دەرکردنی هێزە داگیرکەرەکان دەستپێکی بەدەستهێنانەوەی سەروەریی وڵات و سەربەخۆیی بڕیاری سیاسی و ئابوورییە. لە هەمان کاتدا، هۆشدارییان دا لە بەردەوامبوونی گەمارۆی ئاسمانیی سەر ئێران و ڕایانگیاند کە دەروازە سنوورییەکانی عێراق بە ڕووی ئەو وڵاتانەدا دادەخەن کە بەشدارن لە سەپاندنی گەمارۆ لەسەر تاران.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، ئەو گرووپە چەکدارە جەختی کردەوە کە لە دوای 30ی ئەیلوولەوە ڕووبەڕووی هەر پێشێلکارییەکی ئاسمانی دەبنەوە و هەر فڕۆکەیەک ئاسمانی عێراق ببەزێنێت، دەیخەنە خوارەوە.