گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق دڵنیایی ده‌دات له باره‌ی پرۆسه‌ی چه‌كداماڵینی گروپه‌كان و ده‌ڵێت، پرۆسه‌كه به خێرایی كۆتایی دێت. دوای 30ی ئه‌یلولیش هیچ هێزێكی بیانیی له عێراق نامێنێت.
سه‌باح نو‌عمان گوته‌بێژی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق بۆ ئاژانسی ئه‌نادۆڵ ڕایگه‌یاند، سوپا‌و هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له‌وپه‌ڕی ئاماده‌باشیدان بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێك له دوای كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق.
گوتیشی، دوای 30ی ئه‌یلول كۆتایی ئه‌م مانگه‌ش هیچ پاساوێك نییه بۆ درێژكردنه‌وه‌ی واده‌كه و پرۆسه‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان به ته‌واوی كۆتایی دێت.
له باره‌ی پرۆسه‌ی چه‌كداماڵینی گروپه‌كان ڕایگه‌یاند، لێكتێگه‌یشتنی باش و جدیی هه‌یه و پرۆسه‌ی كۆكردنه‌وه یان ڕێكخستنی چه‌ك به خێرایی كۆتایی دێت، تا ئێستاش چه‌ند گروپێكی گه‌وره‌ی چه‌كداریی چه‌كه‌كانیان ڕاده‌ستی حكومه‌ت كردووه.
سه‌باح نو‌عمان ده‌شڵێت، ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان به‌شێكه له ئاسایشی عێراق، له ئێستاشدا له هه‌وڵدان بۆ ئه‌وه‌ی سیستمی به‌ر‌گریی ئاسمانیی و چاودێریی ڕاداریی پێشكه‌وتوو بكڕن، به‌وه‌ش ده‌توانن ته‌واوی ئاسمانی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش بپارێزن.