لە چوارچێوەی ڕێککەوتن و لێکتێگەیشتنەکانی ئەمدواییانەی حکومەتی عێراق و ئەمریکا بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی دراوی بیانی، کاروانێکی نوێی دۆلار لە نیویۆرکەوە گەیشتە بەغداد.
حەیدەر عەبودی گوتەبێژی حکومەتی عێراق دەڵێت، ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی ئەو لێکتێگەیشتنانە دێت کە مەبەست لێیان دەستەبەرکردنی بەردەوامیی هاتنی دراوی بیانی و پڕکردنەوەی پێداویستییە نەختینەییەکانە.
هەروەها ڕوونیکردەوە ئەم لێکتێگەیشتنانە لەژێر رۆشنایی بەهێزکردنی سیستەمی چاودێری دابەشکردنی دۆلار و ڕێکخستنی بەکارهێنانەکانی و سنووردارکردنی حاڵەتەکانی خراپ بەکارهێنانی دراوی بیانی دێت.
پێشتریش عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لەگەڵ ئەمەریکا گەیشتبوونە لێکتێگەیشتن سەبارەت بە بەردەوامیی ناردنی کاروانی دۆلاری کاش بۆ عێراق.