بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا كه یه‌كێكه له‌گروپه چه‌كداره‌كانی عێراق، كۆتاییهاتنی چالاكییه سه‌ربازییه‌كان و پابه‌ندبونی خۆی به‌بڕیاره‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق ڕاگه‌یاند.
حه‌یده‌ر غه‌ڕاوی ئه‌منیداری گشتیی بزوتنه‌وه‌ی ئه‌نساروڵا ئه‌وفیا له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا ده‌ڵێت، به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی نیشتیمانیی و كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان له عێراق ده‌ستكه‌وتێكی گه‌وره‌یه، له‌و سۆنگه‌یه‌وه پابه‌ندن به ڕێككه‌وتنه‌كان و بڕیاره‌كانی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، سه‌رجه‌م چالاكییه سه‌ربازییه‌كانیش له‌ناوخۆی وڵات ڕاده‌گرن.
ده‌شڵێت، پشتیوانیی ته‌واو له هه‌وڵ و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی عێراق و لایه‌نه سیاسیه‌كان ده‌كه‌ن بۆ به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی سه‌روه‌ریی نیشتیمانیی و ڕۆیشتنی هێزه بیانییه‌كان له عێراق.
ڕۆژی یه‌كی ئه‌م مانگه حكومه‌تی عێراق ڕۆژی سه‌روه‌ریی نیشتیمانیی ڕاگه‌یاند به‌بۆنه‌ی كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تیی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی له عێراق.