ڕاستەوخۆ

 کۆمکاری عەرەبی: ئێران هیچ پاساوێکی بۆ زیانگەیاندن بە وڵاتانی عەرەبی نییە

reset font size increase font size

سکرتێری کۆمکاری عەرەبی داوا لە وڵاتانی ئەندامی کۆمکارەکە دەکات، هێزی بەرگریی خۆیان لە  بواری، سەربازی، سیاسی و ئابووری بەرانبەر ئێران  پەرەپێبدەن.

نەبیل فەهمی، سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە گفتوگۆیەک لەگەڵ عەرەبییە، جەختی لەوە کردووەتەوە، کە هیچ پاساوێک لە لایەن ئێرانەوە بۆ هێرشکردنەسەر وڵاتانی عەرەبی قبوڵ ناکرێت.

سکرتێری گشتی کۆمکاری عەرەبی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیشیدا دەڵێ، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران ئاگادارکراوەتەوە، کە پێویستە وڵاتەکەی کۆتایی بە زیانگەیاندن بە وڵاتانی عەرەبی بهێنێت.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کردوە، کە وڵاتانی عەرەبی دەبێت هێزی بەرگریی خۆیان هاوکات لە سێ بواری سەربازی، سیاسی و ئابووری بەهێزتر بکەن.

لە کۆتایی قسەکانیشیدا سکرتێری گشتی کۆماری عەرەبی جەخت لەوە دەکاتەوە، کە ئێران نابێت کەڵک لە نیازپاکی وڵاتانی عەرەبی بۆ سەپاندنی مەرج بەسەریاندا وەربگرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.