سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌ڵێت، ئێران له‌سه‌ر هه‌موو شتێك ڕازیبوه و به‌م زووانه ڕێككه‌وتنێكی باش و گشتگیر ده‌كه‌ین.
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا له لێدوانێکدا بۆ میدیاكان ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا و ئێران زۆر نزیكن له ڕێككه‌وتن و هه‌نگاوی باشیان ناوه له دانوستانه‌كاندا. گوتیشی، سه‌ره‌تای هه‌فته‌ی داهاتوو كۆبونه‌وه‌ی هه‌ردوولا ئه‌نجام ده‌درێت.
سەرۆکی ئەمریکا ڕاشیگه‌یاند، ئێرانییه‌كان له سه‌ر هه‌مووشتێك ڕازیبون. دەشڵێت، ئه‌گه‌ر دانوستانی پاکستان بگاتە ئەنجام و ڕێککەوتن بکرێت، خۆی ده‌چێتە ئیسلام ئاباد وسەرپەرشتی رێککەوتنەکە دەکات.
دۆناڵد تره‌مپ هه‌روه‌ها گوتی، ئێرانییەکان ڕازیبوون یۆرانیۆمه پیتێنراوه‌كه‌یان ڕاده‌ست بكه‌ن و بۆ ماوه‌ی 20 ساڵ به‌رنامه ئه‌تۆمییه‌كه‌یان ڕابگرن، هەروەها هه‌نگاوی باشیش به ئاراسته‌ی دانوستان و ڕێككه‌وتنی كۆتایی بنێن.
له باره‌ی نوێكردنه‌وه‌ی واده‌ی ئاگربه‌ستیشه‌وه دۆناڵد تره‌مپ گوتی، پێموایه پێویست به نوێكردنه‌وه‌ی واده‌كه ناكات چونكه ده‌گه‌نه ڕێككه‌وتن. به‌ڵام هۆشدارییدا، ئه‌گه‌ر نه‌گه‌نه ڕێككه‌وتن، ئه‌وا جه‌نگ ده‌ستپێده‌كاته‌وه.