ئەمیرسەعید ئیرەوانی، نوێنەری ئێران لە نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نامەیەکدا بۆ ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس دەڵێت: لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە ناردنی چەک بۆ ئۆپۆزسیۆنى ئێران، بەڵگەیەکی حاشاهەڵنەگرە لەسەر دەستێوەردانی ئەمریکا لە کاروباری ناوخۆی وڵاتەکەمان.
گوتوشیەتى: ئەم دانپێدانانەی ترەمپ وەک بەڵگەیەک بۆ تێکدانی ئاسایشی نیشتمانی لەلایەن هێزە دەرەکییەکانەوە دەبینین.
باسیلەوەشکردووە: واشنتۆن بە ئەنقەست خۆپیشاندانە هێمنانەکانی مانگی ١ـى ٢٠٢٦ـى بەرەو توندوتیژی و خوێنڕشتن بردووە و بەرپرسیارێتی تەواوی زیانە گیانی و ماددییەکان دەخەینە ئەستۆی ئەمریکا.
ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێى ڕاپۆرتی ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ، لە خۆپیشاندانەکانی ساڵى ڕابردووى ئێران نزیکەی حەوت هەزار کەس کوژراون، هەرچەندە حکومەتی ئێران تەنها دانی بە کوژرانی سێ هەزار کەسدا ناوە.