باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق بڕیاری دا بە خەرجکردنی بڕی 100 هەزار دینار وەک "جەژنانە" بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی وەزارەتەکەی، ئەوەش بەبۆنەی نزیکبوونەوەی هاتنی جەژنی قوربانەوە.
بڕیارەکەش فەرمانبەرانی هەمیشەیی، گرێبەست و کرێی رۆژانەش دەگرێتەوە.
رۆژی هەینی، 22ـی ئایاری 2026، وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، باسم محەممەد خزەیر، وەزیری نەوتی عێراق بە فەرمی بڕیاریداوە بە پێدانی بڕی 100 هەزار دیناری عێراقی بۆ سەرجەم فەرمانبەرانی سەر بە میلاکی وەزارەت و کۆمپانیا نەوتییەکان.
بەگوێرەی ڕاگەیێندراوەکەی وەزارەتی نەوت، ئەم بڕیارە تەنیا فەرمانبەرانی هەمیشەیی ناگرێتەوە، بەڵکو بە شێوەیەکی بەربڵاو سەرجەم فەرمانبەرانی گرێبەست و تەنانەت ئەوانەش دەگرێتەوە کە بە شێوازی "کرێی رۆژانە" لە سێکتەرە جیاجیاکانی سەر بە وەزارەتەکەدا کار دەکەن، بەبێ جیاکاری.
وەزارەتی نەوتی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، ئەم بڕە پارەیە وەک هاوکارییەکی دارایی و "جەژنانە" لەلایەن وەزارەتەکەوە تەرخانکراوە، ئەمەش وەک ڕێزلێنان و دەستخۆشییەک بۆ ماندووبوون و کاتی کارمەندانی کەرتی نەوت لە سەرانسەری وڵاتدا و هاوکات پیرۆزباییەکیشە بەبۆنەی هاتنی جەژنی قوربانەوە