شه‌وی ڕابردوو و به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی له پارێزگای ئه‌نبار به چڕی بۆردومانكران و به‌و هۆیه‌وه چه‌كدارێكی حه‌شد كوژرا.
ده‌سته‌ی حه‌شدی شه‌عبیی ڕایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ لیوای 45ـی حه‌شدی شه‌عبی له سنوری قه‌زای "قائیم"ـی ڕۆژئاوای ئه‌نبار، بۆردومانكراوه، به‌و هۆیه‌وه چه‌كدارێكیان كوژراوه.
فه‌رمانده‌یی ئۆپراسیۆنه‌كانی ئه‌نباری حه‌شدی شه‌عبییش ڕایگه‌یاند، شه‌وی ڕابردوو تا به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ، حه‌وت جار هێرشكراوه‌ته سه‌ر باره‌گاكانیان له سنوری لیوای 13 له ناوچه‌ی ته‌فوف و ناوچه‌كانی سه‌عده و كه‌رابله له نزیك قائیم.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی جه‌نگی ئه‌مریكا و ئیسرائیل دژی ئێران، به به‌رده‌وامیی باره‌گاكانی حه‌شدی شه‌عبیی له ناوچه جیاجیاكانی عێراق بۆردومان ده‌كرێن.