ڕاستەوخۆ

وەزیری دارایی عێراق: مووچەی فەرمانبەران گەرەنتی کراوە و 45 ڕۆژ جارێک دابەشناکرێت

reset font size increase font size

فالح ساری، وەزیری دارایی عێراق دڵنیایی دەداتە فەرمانبەران کە مووچەکانیان بەتەواوی پارێزراو و مسۆگەر کراوە، دەنگۆی دابەشکردنی مووچەش بۆ 45 ڕۆژ جارێک ڕەتدەکاتەوە.

وەزیری دارایی عێراق لە دیدارێکدا لەگەڵ ژمارەیەک پسپۆڕ و شارەزای دارایی ئاماژەی بەوەکردبوو، تێچووی مووچەی مانگانەی فەرمانبەران دەگاتە حەوت ترلیۆن و 700 ملیار دینار، جەختیشی کردەوە، وەزارەت کاردەکات بۆ ڕێگریکردن لە هەڵاوسانی تێچووەکان، کۆنتڕۆڵکردنی خەرجییەکان و بەرزکردنەوەی ئاستی بەکارهێنانی سەرچاوە داراییەکان بکات.

لەسەر پرسی باج، وەزیری دارایی ئاشکرای کردووە، لە کۆی سێ هەزار و 800 باجدەر، تەنها هەزار و 300 کەسیان پابەندی پێدانی باجن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.