لە شاری حەسەکە، دوو چەکداری ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە کاتی هەوڵدان بۆ هێرشکردنە سەر هێزە کوردییەکان، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە کرانە ئامانج و دوای برینداربوونیان دەستگیر کران.
سەرچاوە ناوخۆییەکانی ڕۆژاڤا بڵاویان کردەوە کە دوو ئەندامی شانەیەکی داعش لە شاری حەسەکە هەوڵیان داوە هێرش بکەنە سەر خاڵ و هێزە کوردییەکان، بەڵام لەلایەن هێزە پارێزەرەکانەوە ڕووبەڕووی وەڵامدانەوەی خێرا بوونەتەوە.
بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە چەکدارەکان لە گەڕەکی "ساڵحییە" پاش تەقەلێکردن بریندار کراوە و دەستگیر کراوە. چەکدارەکەی تریش لە کاتی هەوڵدان بۆ هەڵاتن بەرەو گەڕەکی "ساڵحییە"، لەلایەن هێزە کوردییەکانەوە پێکاوی و بریندار کراوە، و لە ئەنجامدا توانیویانە دەستگیریشی بکەن.