کەمال کڵچدارئۆغڵو، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) ڕایگەیاند، پارتەکەی پشتگیری لە پرۆسەی چارەسەریی پرسی کورد دەکات و جەختیشی کردەوە، چارەسەری بنەڕەتیی ئەو پرسە لە ناو پەرلەمانی تورکیایە.
لە چوارچێوەی سەردانێکیدا بۆ گوندێکی سنووری پارێزگای شرناخ لە باکووری کوردستان، کەمال کڵچدارئۆغڵو باسی لە پرۆسەی ئاشتی و چارەسەریی پرسی کورد کرد و گوتی: "هەموومان داوا دەکەین ئەم پرۆسەیە بە ئاشتی کۆتایی بێت و شەڕ و پێکدادان لە وڵاتدا نەمێنێت."
سەرۆکی جەهەپە ئاماژەی بەوەش کرد، بۆ گەیشتن بە ئاشتییەکی بەردەوام، پێویستە یاسای چوارچێوە جێبەجێ بڕکرێت و گوتیشی: "وەکو جەهەپە لە پشتگیریکردنی یاسای چوارچێوە بۆ گەیشتن بە ئاشتی بەردەوام دەبین."
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، کڵچدارئۆغڵو ڕەخنەی لە دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییان لەسەر بیروباوەڕ گرت و ڕایگەیاند، بەندکرانی درێژخایەنی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆکی پێشتری هەدەپە بە ڕاست نابینن و هەرگیز قبووڵی ناکەن.