ڕاستەوخۆ

گۆڕانکاری لە سیستەمی جێبەجێکردنی سزاکان لە تورکیا دەکرێت

reset font size increase font size

لە چوارچێوەی بەردەوامیی هەنگاوەکانی یاسای چوارچێوەیی (یاسای بەهێزکردنی پێکەوەژیانی کۆمەڵایەتی و هاوبەشیی نیشتمانی)، بڕیارە دوای کردنەوەی پەرلەمانی تورکیا گۆڕانکاریی نوێ لە سیستەمی جێبەجێکردنی سزاکاندا کۆبوونەوەی بۆ بکرێت.

لە بەڵگەنامەی 25ەمین ساڵیادی دامەزراندنی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکەپە) ئاماژە بە پێداچوونەوەی سەرلەنوێی یاساکانی سزا و جێبەجێکردن کراوە. بەپێی زانیارییەکان، یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکان بریتییە لە ئازادکردنی پێشوەخت بە مەرج بۆ ئەو کەسانەی تەنیا یەکجار تووشی تاوان بوون و دڵنیایی دەدەن دووبارەی ناکەنەوە.

بەپێی ڕاپۆرتە میدیاییەکان، هەردوو پارتی ئاکەپە و مەهەپە لە هەوڵی ئاسانکاری و دادپەروەرانەکردنی سیستەمەکەدان تاوەکو جیاوازییەکانی سزادان بۆ تاوانی هاوشێوە نەمێنن.

سەرچاوەکانی پارتی دەسەڵاتدار جەخت دەکەنەوە، دروستکردنی یاسایەکی سادە، دادپەروەرانە و یەکسانتر لە پێشینەی کارەکانیان دەبێت.

فەتی یڵدز، جێگری سەرۆکی گشتیی مەهەپە ڕایگەیاند، یاسای جێبەجێکردنی سزاکان پێویستی بە ڕێکخستنەوەی بنەڕەتی هەیە و لەگەڵ یاسای پارتە سیاسییەکان و هەڵبژاردنەکاندا دەستکاری دەکرێت.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.