کۆمەڵێک لە شۆفێرانی تەکسی لە شاری بۆکان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان گلەیی لە بەرزیی تێچووی ئۆتۆمبێل و قورسیی دۆخی بژێوییان دەکەن و داوا لە لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەن، لە زووترین کاتدا پێداچوونەوە بە نرخی کرێی تەکسیدا بکەن.
بە گوتەی ئەو شۆفێرانە، لە ئێستادا کرێی تەکسی لە بۆکان لە 50 هەزار تومەن تێپەڕی نەکردووه، لە کاتێکدا نرخی پارچەی یەدەگ، تایە، تێچووی چاککردنەوە و بیمە بە شێوەیەکی بەرچاو زیادیکردووە و بەو پێیەی تەکسی سەرچاوەی سەرەکیی داهاتی خێزانەکانیانە، دۆخی ژیان و گوزەرانیان زۆر قورس بووە.
شۆفێرانی تەکسی داوایان لە ئەنجوومەنی شار و قایمقامیەتی بۆکان کردووە، بە زوویی لێکۆڵینەوە لە بژێویی ژیانیان و قەبارەی تێچووەکان بکەن و بڕیاری پێویست بۆ ڕێکخستنەوە و زیادکردنی نرخی کرێی تەکسی دەربکەن.