ڕاستەوخۆ

ڕێوار ئاودانان: گۆڕانکاری لە ئێراندا بەبێ کورد مەحاڵە

reset font size increase font size

ڕێوار ئاودانان، ئەندامی دەستەی بەڕێوەبەری پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) ڕایدەگەیێنێت، هێزی گەلی کورد نەک لە چەک، بەڵکو لە پێگەی جیوپۆلیتیکی نیشتمانەکەی و گوتاری دیموکراتیک و گشتگیرەکەیەوە سەرچاوە دەگرێت و جەخت دەکاتەوە کە هەر گۆڕانکارییەکی سیاسی یان سەربازی لە ئێران، بەبێ بەشداریی کورد سەرناگرێت.

ئەندامەکەی دەستەی بەڕێوەبەری پژاک لە پۆستێکیدا لە تۆڕی کۆمەلایەتی (ئێکس) سەبارەت بە ڕۆڵی گەلی کورد لە پێشهاتە سیاسییە ئەگەرییەکانی ئێراندا گوتی: "هێزی گەلی کورد لە هەڵکەوتەی جیوپۆلیتیکی نیشتمانەکەی و وتارە دیموکراتیک و گشتگیرەکەیەوە دێت."

ڕێوار ئاودانان ئاماژەی بە شۆڕشی "ژن، ژیان، ئازادی" کرد وەک نموونەیەکی دیاری ئەم هێزە و گوتیشی: "چی پڕۆسەی گواستنەوە بێت لە کۆماری ئیسلامییەوە یان هەر گۆڕانکارییەکی دیکەی سیاسی و سەربازی لە ئێران ڕووبدات، مەحاڵە گۆڕانکارییەکی ئاوا بەبێ بەشداریی گەلی کورد بێتە دی."

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.