ڕاستەوخۆ

سێنتکۆم داوای وەستاندنی بۆردوومانی گەرووی هورمزی کردووە

reset font size increase font size

پێگەی (ئاکسیۆس)ی ئەمریکی لەسەر زاری دوو سەرچاوەی ئاگادارەوە ئاشکرای کرد، براد کوپەر، فەرماندەی فەرماندەییی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، ڕاسپاردەی داوەتە کۆشکی سپی بۆ ڕاگرتنی بۆردوومانی دەوروبەری گەرووی هورمز، بەهۆی ئەوەی هێرشەکان گەیشتوونەتە دوا ئاستی کاریگەریی خۆیان.

ڕاسپاردەکەی براد کوپەر ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لە بڕیارەکەی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، بۆ هەڵپەساردنی ئۆپەرسیۆنە سەربازییەکان بەره و ڕەخساندنی دەرپەنچەیەک بۆ دانوستانە دیپلۆماسییەکان.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ئاکسیۆس، براد کوپەر ڕوونی کردووەتەوە، هێرشە دوو هەفتەیییەکانی ئەمریکا تواناکانی ئێرانیان بۆ پەلاماردانی کەشتییەکان بە شێوەیەکی بەرچاو لاواز کردووە و ئامانجە دەستنیشانکراوەکان بە زۆری پێکراون.

فەرماندەی سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کردووە بەبێ بڕیاری بەردەوامبوون لەسەر جەنگێکی بەرفراوان، درێژەدان بە بۆردوومانەکان هیچ سوودێکی ستراتیژیی نییە. لە لایەکی دیکەوە، فەرماندەی دەستەی ئەرکانی هاوبەشی ئەمریکا هۆشداریی داوە، کە کەمیی مووشەکی بەرگریی ئاسمانی دەکرێت ئاسایشی هێزەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا بخاتە مەترسییەوە، بەمەش واشنتن ڕێگەی دیپلۆماسیی لە ڕێگەی دانوستانەکانی ئێران و عومان هەڵبژاردووە بۆ هەوڵدان بەرەو ڕێککەوتنێک بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.