ڕاستەوخۆ

ئەمریکا دەرفەت دەداتە دانوستانەکان و ئێران ئامادەییی ڕاگرتنی هێرشەکانی دەربڕیوە

reset font size increase font size

مایک واڵتس، باڵیۆزی ئەمریکا لە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەرفەتێکی سنووردار دەداتە دانوستانەکان لەگەڵ ئێران.

سەرچاوەیەکی باڵای ئێرانی بە ئاژانسی ڕوویترزی ڕاگەیاندووە، لە ئەگەری بەردەوامبوونی ڕاگرتنی هێرشەکانی ئەمریکا، تاران هێرشەکانی ڕادەگرێت، بەڵام جەختی کردەوە، گومانێکی زۆر بەرامبەر ئەم ڕاگرتنە هەیە و بە مەبەستێکی تکتیکی دەبینرێت.

ئەمەش دوای ئەوە دێت، واشنتن دوای 13 شەو لە هێرشی بەردەوام، هێرشەکانی هەڵپەسارد دوای ڕەتکردنەوەی پلانی پێنتاگۆن لەلایەن ترەمپەوە.

هاوکات، ئێران پێشکەوتنی لە دانوستانە تەکنیکی و سیاسییەکانی لەگەڵ سەلتەنەتی عومان سەبارەت بە بەڕێوەبردنی گەرووی هورمز ڕاگەیاند. ئیسماعیل بەقایی، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ڕایگەیاند، کۆبوونەوەکان لە نێوان جێگرانی وەزیرانی دەرەوەی هەردوو وڵات لە تاران بەڕێوە چوونه و تیشکیان خستووەتە سەر ئاسایشی دەریایی لە گەرووەکەدا بە شێوازێک کە ڕێز لە مافە سەروەرییەکانی هەردوو دەوڵەت بگرێت.


دەستپێکردنی ئەم دانوستانانە و گەیشتنی شاندی عومانی بۆ تاران بووە هۆی ئەوەی ترەمپ بڕیاری وەستاندنی هێرشەکان بدات، سەرەڕای ئەوەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران جەختی کردەوە، تا ئێستا هیچ گۆڕانکارییەک لە دۆخی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا ڕووی نەداوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.