وەزیری دەرەوەی پاکستان لەگەڵ پێشوازیکردنی لە شاندەکانی تاران و واشنتن، جەختی لە گرنگیی بەشدارییەکی بنیاتنەرانە کردەوە بۆ گەیشتن بە چارەسەرێکی هەمیشەیی و سەقامگیر و هیوای خواست ههردولا به نیهتی باشهوه بچنه دانوستانهوه.
ئیسحاق دار وەزیری دەرەوەی پاکستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا هیوای ئەوەی خواستووە، هەردوو لایەن بە نیەتێکی باش و بەشدارییەکی بنیاتنەرانەوه بچنە سەر مێزی گفتوگۆکان.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ئیسلام ئاباد ئامادەیە هەموو ئاسانکارییەک بکات بۆ ئەوەی ئەم دانوستانانە بگەنە ئەنجامێکی ئەرێنی و چارەسەرێکی بهردهوام و جێگیر بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە.
بە گوێرەی دوایین زانیارەکان، بڕیارە هەر یەک لە شاندەکان سەرەتا بە جیا لەگەڵ شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی پاکستان کۆببنەوە و دواتر کۆبوونەوەی نێوان ههردولا دەست پێبکات.