به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئێستای ته‌لئه‌بیبه‌وه، ئیتالیا نوێكردنه‌وه‌ی ڕێككه‌وتنی به‌رگریی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل ڕاگرت.
میدیاكانی ئیتالیا بڵاویانكرده‌وه، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 14ـی نیسانی 2026، جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتالیا ڕایگه‌یاندووه، بە لەبەرچاوگرتنی بارودۆخی ئێستا، بڕیاریانداوه نوێکردنەوەی ئۆتۆماتیکی ڕێککەوتنی بەرگریی لەگەڵ ئیسرائیل ڕابگرن.
سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیتالیا، هیچ ئاماژه‌یه‌كی به ماوه‌ی ڕاگرتنه‌كه، یان هەنگاوەکانی داهاتوو سەبارەت بە ڕێککەوتنەکە دیاری نه‌كرد.
به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی ئیسرائیل، به تایبه‌ت تۆمه‌تباركردنی به پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له غه‌زه، داواكارییه‌كی جه‌ماوه‌ریی به‌هێز له ئاستی وڵاتانی ئه‌وروپا دروستبووه و داوا ده‌كرێت وڵاتانی ئه‌وروپا ڕێككه‌وتنه‌كانیان له‌گه‌ڵ ئیسرائیل كۆتایی پێبهێنن.
له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا كه‌مپینێكی گه‌وره و فراوان له زۆرینه‌ی وڵاتانی ئه‌وروپا ڕێكخراوه و تاوه‌كو ئێستا زیاتر له ملیۆنێك واژوی بۆ كۆكراوه‌ته‌وه.
ڕێككه‌وتنی به‌رگریی نێوان ئیتالیا و ئیسرائل، بۆ ئاڵوگۆڕی ئامێرە سەربازییەکان و توێژینەوەی تەکنەلۆژیه له نێوان هه‌ردوو وڵات‌دا.