ماڵپه‌ڕی ئه‌كسیۆسی ئەمریکی بڵاویکردەوە، ئه‌مریكا تا كۆتایی ئه‌مساڵ هێزه سه‌ربازییه‌كانی له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌هێڵێته‌وه، وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ربازیی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی جه‌نگ لە ناوچەکە.
ئه‌كسیۆس دەڵێت، دۆناڵد تره‌مپ و پیت هێگسیس وه‌زیری جه‌نگی وڵاته‌كه كۆبوونه‌ته‌وه و دوای تاوتوێكردنی بارودۆخه‌كه، وه‌ك ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ر ئه‌گه‌رێكی سه‌ربازیی و ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان، فه‌رمانیانداوه به مانه‌وه‌ی هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست تا كۆتایی ئه‌مساڵ.
ماڵپه‌ڕەکە ده‌ڵێت، هه‌رچه‌نده دواجار دۆناڵد تره‌مپ بڕیار له كۆتاییهاتنی ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كان و جه‌نگ له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌دات، به‌ڵام به‌رپرسانی ئه‌مریكا پێیان باشه، تره‌مپ به زووترین كات بڕیاری كۆتاییهاتنی جه‌نگ بدات بۆ پاراستنی هاوسه‌نگیی هێز لە ناوچەکە.