ڕاستەوخۆ

موقتەدا سەدر هۆشداری دەداتە بازرگانان لەبارەی گرانفرۆشی و فێڵکردن

reset font size increase font size

موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە، لە گوتاری نوێژی هەینیدا، کە لە 18ی ئەیلولی 2026 لە سەرتاسەری عێراق خوێندرایەوە، داوای لە بازرگانان کرد پابەندی سپاردە و ڕەوشتی بازرگانی بن و وشیاریی دان لە گرانفرۆشی، فێڵکردن، سوودخۆری و ساختەکاری.

موقتەدا سەدر جەختی لەوە کردەوە، ئازادی بە مانای پشێوی نایەت و پێویستە دەستبەرداری سەرپێچییە شەرعییەکان لە بازاڕەکاندا بن چونکە دەبێتە هۆی تووڕەییی ئاسمانی. هەروەها هەڕەشەی ئەوەی کرد، ئەگەر حکومەتی خۆجێیی بەتایبەت لە نەجەف ڕێگری لەو سەرپێچییانە نەکات، ئەوان بێدەنگ نابن و بەشێک دەبێت لە پرۆسەی چاکسازییەکانیان، گوتیشی هەر کەسێک ڕێز لە نەجەف نەگرێت، ئەوانیش ڕێزی ناگرن.

لە کۆتایی گوتارەکەیدا، ڕێبەری ڕەوتی نیشتمانیی شیعە داوای لە بازرگانان کرد شارەزای فیقهی بازرگانی بن و ئەوانەشی پابەند نین تۆبە بکەن، جەختیشی کردەوە کە لە نزیکەوە چاودێریی ڕەفتاری بازرگانان و بازاڕەکان دەکەن.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.