له‌سه‌روبه‌ندی هه‌ڵسه‌نگاندن و قسه‌كردن له‌باره‌ی ڕه‌شنوسی بودجه‌ی 2027ی عێراق، ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی داوا ده‌كات نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له نێوان 53 بۆ 56 دۆلار له بودجه‌دا جێگیربكرێت.
جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق بۆ ماڵپه‌ڕی به‌غداد ده‌ڵێت، پشێویی و ناسه‌قامگرییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كاتییه و كۆتایی دێت، بودجه‌ش بۆ ساڵێكه‌و ناكرێت له‌سه‌ر ئه‌و دۆخه شڵه‌ژاو و نائاساییه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له بودجه‌ی فیدراڵیی جێگیربكرێت، به‌ڵكو ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌مای خوێندنه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندن و ڕاوێژ بێت له‌گه‌ڵ شاره‌زایان و گۆڕانكارییه‌كانی بازاری وزه‌ی جیهانیی.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی عێراق ده‌شڵێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له ناسه‌قامگیریی و جه‌نگی ناوچه‌كه كوه‌یت زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له بودجه‌كه‌یدا نرخی به‌رمیلێك نه‌وتی به 57 دۆلار جێگیركردووه، حكومه‌تی عێراقیش له‌سه‌ر خوێندنه‌وه‌ی كۆمپانیای سۆمۆ به نیازه نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له نێوان 60 بۆ 70 دۆلار له بودجه جێگیری بكات.