ڕاستەوخۆ

وەزارەتی دارایی عێراق پرۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2027ی ڕەوانەی ئەنجومەنی وەزاری ئابووری کرد

reset font size increase font size

وەزارەتی دارایی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا، ئەمڕۆ یەکشەممە، 27ی ئەیلوولی 2026 بڵاوی کردەوە، ئاشکرای کرد دوای تەواوکردنی قۆناغەکانی ئامادەکردنی، پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی فیدراڵی بۆ ساڵی 2027 ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری کراوە.

ئەم پرۆژەیە بەرهەمی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی لیژنەی باڵای ئامادەکردنی بودجە بووە بە سەرپەرشتیی فالح ساری، وەزیری دارایی، کە تێیدا نوێنەرانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتەکان، پارێزگاکان و شارەزایانی دارایی ناوخۆ و دەرەوە بەشدار بوون.

فالح ساری، وەزیری دارایی جەختی لەوە کردەوە، وەزارەتەکەی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا پرۆژەکەی تەواو کردووە، و بۆ یەکەم جار بە شێوەیەکی پلەبەپلە پرۆگرامی "بودجەی کارایی" لە کەرتی کارەبا و پارێزگاکانی دیوانیە و سەلاحەدین جێبەجێ دەکرێت، تاوەکو پارەی تەرخانکراو بە ئامانج و ئەنجامەکانەوە ببەسترێتەوە وەک ئامادەکارییەک بۆ جێبەجێکردنی لە سەرجەم دامەزراوەکانی دەوڵەتدا.

پرۆژەیاساکە لە چوارچێوەی توانا داراییەکاندا لەپێشینەکانی کارنامەی حکومەت، گۆڕانکارییە ئابوورییەکان و پێداویستییەکانی چینە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی ڕەچاو کردووە، هاوکات گرنگیی بە بەهێزکردنی داهاتی نانەوتی و چەسپاندنی ڕێکخستنی دارایی داوە.

بڕیارە لە قۆناغی داهاتوودا ئەنجوومەنی وەزاریی ئابووری گفتوگۆ لەسەر پرۆژەیاساکە بکات و پاشان بۆ بڕیاردان و پەسەندکردنی، ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.