ڕاستەوخۆ

عێراق - ڕۆژی سەروەریی؛ حکومەت چوار ڕۆژ پشووی فەرمیی ڕاگەیاند

reset font size increase font size

حکومەتی عێراق بە بۆنەی کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و یادکردنەوەی سەروەریی وڵات، چوار ڕۆژ پشووی فەرمیی لە سەرجەم دامودەزگاکانی دەوڵەتدا ڕاگەیاند.

نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ئەم دواییەی ئەنجومەنی وەزیراندا بڕیاردراوە کە لە ڕۆژی 30ی ئەیلوولەوە تاوەکو 3ی تشرینی یەکەمی 2026، دەوام لە سەرجەم فەرمانگە و دامەزراوە حکومییەکاندا ڕابگیرێت.

بەگوێرەی ڕاگەیەنراوەکە، دیاریکردنی ئەم ماوە چوار ڕۆژییە بۆ دوو بۆنەی گرنگ دەگەڕێتەوە؛ یەکەمیان کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی و ڕادەستکردنەوەی بنکە سەربازییەکان بە سوپای عێراق لە 30ی ئەیلوولدا، و دووەمیان لە 3ی تشرینی یەکەمدا کە دەکەوێتە ساڵیادی کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەریتانیا و ڕاگەیاندنی سەربەخۆییی عێراق. حکومەتی عێراق ڕایگەیاندووە کە ئەم بڕیارە وەک ڕێزێک بۆ سەروەریی کۆماری عێراق دراوە.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.