ڕاستەوخۆ

دەستپێکردنی دابەشکردنی پارەی گەنم؛ زیاتر لە 76 ملیار دینار بەسەر جووتیارانی هەرێمی کوردستاندا دابەش دەکرێت

reset font size increase font size

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێمی کوردستان دەستپێکردنی پرۆسەی دابەشکردنی زیاتر لە 76 ملیار دیناری شایستەی دارایی جووتیارانی ڕاگەیاند و ئاماژەی بەوە دا کە لەم هەفتەیەدا تەواوی پارەکە بەسەر جووتیاراندا دابەش دەکرێت.

نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم، لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کە بڕی 76 ملیار و 294 ملیۆن دینار وەک شایستەی دارایی جووتیاران خەرج دەکرێت و پرۆسەکە لە ئەمڕۆوە لە پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک دەست پێدەکات.

سەبارەت بە شێوازی دابەشکردنەکە بەسەر پارێزگاکاندا، ناوبراو ئاشکرای کرد کە بڕی پارەکە بەم شێوەیە دابەش دەکرێت:

سلێمانی: زیاتر لە 29 ملیار دینار

هەولێر: 24 ملیار دینار

دهۆک: 22 ملیار دینار

بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانیی هەرێم ئەوەشی خستەڕوو که لە سلێمانی بەهۆی تەواونەبوونی هەندێک لە ڕێکارە کارگێڕییەکانەوە، دابەشکردنی پارەکە دەکەوێتە ڕۆژی سێشەممە. جەختیشی لەوە کردەوە کە پرۆسەی دابەشکردنەکە بەپێی خشتە و ڕیزبەندیی بەرواری ڕادەستکردنی گەنمی جووتیاران لە سایلۆکاندا بەڕێوەدەچێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.