ڕاستەوخۆ

کەناڵی ئیسرائیل 24: سوپای ئەمریکا دەیەوێت سیستمی بەرگریی پاتریۆت لە هەولێر بکشێنێتەوە

reset font size increase font size

کەناڵی ئیسرائیل 24 ڕایگەیاند کە سوپای ئەمریکا دەیەوێت سیستمی بەرگریی مووشەکیی پاتریۆت لە شاری هەولێر بکشێنێتەوە، و ئەم هەنگاوەش لە چوارچێوەی پرۆسەی ڕێکخستنەوەی هێزەکانیان لە ناوچەکەدا دێت.

هەروەها ماڵپەڕی ئەلمۆنیتەر لە زاری چەند بەرپرسێکی ئەمریکییەوە بڵاوی کردەوە کە سوپای ئەمریکا لە ماوەی یەک هەفتەدا هێزەکانی لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکشێنێتەوە، و وەک هەنگاوی دەستپێکیش بەشێک لە کەرەستە سەربازییە قورسەکانیان بردووەتە دەرەوەی عێراق.

شایەنی باسە، لە ماوەی جەنگی نێوان ئەمریکا و ئیسرائیل لە لایەک و ئێران لە لایەکی ترەوە، سیستمی پاتریۆت لە هەولێر ڕۆڵێکی گەورەی هەبوو لە بەرپەرچدانەوەی سەدان هێرشی مووشەکی و درۆنیی ئێراندا کە دەکرانە سەر هەرێمی کوردستان.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.