ڕاستەوخۆ

مۆڵەتی شۆفێریی دیجیتاڵی لە هەرێمی کوردستان پەسەند کرا

reset font size increase font size

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕێنماییەکی نوێی دەرکرد و تێیدا مۆڵەتی شۆفێریی دیجیتاڵی لەسەر ئامێرە زیرەکەکان پەسەند کرد، کە خاوەنی هەمان بەهای یاسایی کارتی فیزیکی دەبێت.

بەگوێرەی بڕیارەکە، لەمەودوا خستنەڕووی مۆڵەتی شۆفێری بە دوو شێوازی فیزیکی و دیجیتاڵی دەبێت، و وەشانە دیجیتاڵییەکەش لە ڕێگەی سەکۆی (KRDpass)ـەوە لەسەر مۆبایل و تابلێت بەردەست دەبێت بە سەرجەم خەسڵەتە ئەلیکترۆنی و نیشانە تەکنیکییەکانەوە.

ئەم هەنگاوە لە چوارچێوەی بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکاندا دێت و ئاسانکارییەکی گەورەیە بۆ شۆفێران، بە جۆرێک کە لە کاتی لێخوڕیندا پێویست ناکات هەمیشە کارتی فیزیکییان پێ بێت و وەشانە دیجیتاڵییەکە لەبەردەم هێزەکانی هاتووچۆدا هەمان پێگەی یاسایی دەبێت.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.