ڕاستەوخۆ

سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران: بە درۆن هێرشکراوەتەسەر بارەگاکەمان لە تۆپزاوا

reset font size increase font size

جارێکی دیکە هێرشکرایەسەر حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و، سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ڕایگەیاند، بارەگاکەیان لە ناوچەی تۆپزاوا لەسەر رێگەی هەولێر - مەخموور کراوەتە ئامانج.

بەپێی گرتە ڤیدیۆییەکانی هێرشەکە، درۆنێکی خۆکوژی لە ناوچەیەکی نیشتەجێبووندا دەکەوێتە خوارەوە و ڕاستەوخۆ بەر یەکێک لە ساختمانەکانی ناو بارەگاکە دەکەوێت.

دوای بیستنی دەنگی تەقینەوەیەکی بەهێز، دووکەڵێکی چڕ و ئاگر لە شوێنی رووداوەکە بەرزبووەتەوە.

سازمانی خەبات یەکێکە لە حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئەندامی هاوپەیمانیی حزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستانە، کە بارەگای سەرەکییان لەسەر ڕێگەی سەرەکیی هەولێر - مەخموورە.

 

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.