ڕاستەوخۆ

ئەوقافی سلێمانی چەند ڕێنماییەکی نوێ بۆ بەکارهێنانی هۆڵەکانی پرسی مزگەوتەکان دەردەکات

reset font size increase font size

بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی سلێمانی ڕێنمایی نوێی ئاڕاستەی سەرجەم نوێژخوێن و وتارخوێنانی سنوورەکەی کردووە سەبارەت بە هۆڵەکانی پرسی مزگەوتەکان، بە مەبەستی ڕێگریکردن لە بارگرانیی دارایی لەسەر هاوڵاتییان:

  • نرخی قورئانخوێن: پێویستە پابەند بن بەو نرخەی لەلایەن وەزارەتەوە دیاری کراوە کە لە ٥٠,٠٠٠ بۆ ٧٠,٠٠٠ دینارە.

  • مۆڵەتنەدان بە دەستوەردان: مامۆستایانی مزگەوت نابێت دەستوەربدەن لە کرێی خێمە، کورسی، یان قورئانخوێن.

  • داوانەکردنی پارەی زیاده: قەدەغەیە هیچ بڕە پارەیەک بە مەبەستی کرێی هۆڵی پرسه یان هەر بابەتێکی تر وەربگیرێت.

  • قەدەغەکردنی قاوە و چا: ڕێگە نادرێت قاوە و چا لە کاتی پرسەدا دابنرێت، بەهۆی دروستکردنی بارگرانیی دارایی و ناشیرینکردنی سیمای مزگەوت بە بەجێهێشتنی پاشماوە.

  • کاتی پرسە: لە کاتژمێر ١ی پاشنیوەڕۆ دەست پێ دەکات تا دوای ئه‌نجامدانی نوێژی عەسر کۆتایی پێ دێت. هیچ کاتێکی تر (وەک شەوان یان بەیانیان) بۆ پرسه ڕێگەپێدراو نییە.

  • سوودوەرگرتن لە تەکنەلۆجیا: ڕێگە دەدرێت لە کاتی پرسەدا ئامێری ئەلیکترۆنی بۆ خوێندن و وەرگێڕانی قورئان بەکاربهێنرێت.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.