ڕاستەوخۆ

پارتی ئازادیی کوردستان: ئێران لە هێرشە درۆنییەکەی ئەمڕۆیدا فۆسفۆری سپیی قەدەغەکراوی بەکارهێناوە

reset font size increase font size

پارتی ئازادیی کوردستان (PAK) ڕایگەیاند کە کۆماری ئیسلامیی ئێران لە هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆیدا بۆ سەر بنکەکانیان، تەقەمەنیی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپیی بەکارهێناوە و داوای سزادانی نێودەوڵەتیی تاران دەکات.

پارتی ئازادیی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، لە هێرشە درۆنییەکەی بەرەبەیانی ئەمڕۆی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر یەکێک لە بنکەکانی سپای میللیی کوردستان، تەقەمەنی تێکەڵ بە فۆسفۆری سپی بەکارهاتووە.

پارتی ئازادیی کوردستان جەختی لەوە کردووەتەوە کە بەپێی بینین و پشکنینی حاڵەتی 9 پێشمەرگەی برینداری ئەم هێرشە و ئەو ئاگرە بەرفراوانەی لە ژینگە و شوێنی بەئامانجگیراوەکە کەوتووەتەوە، بۆیان ڕوون بووەتەوە کە ئەو تەقەمەنییەی لەو هێرشەدا بەکارهاتووە، فۆسفۆری سپیی تێدا بووە.

حزبەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەم پەلامارە پێشێلکارییەکی ئاشکرای بنەما سەرەکییەکانی یاسای نێودەوڵەتیی مرۆییە لە کاتی شەڕدا، چونکە بەکارهێنانی ئەو تەقەمەنییانەی سووتاندنی مرۆڤ و ژینگەی لێدەکەوێتەوە، لەگەڵ بنەماکانی مرۆڤایەتی ناتەبایە. لە کۆتاییدا داوای لە سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، ئەنجوومەنی ئاسایش، خاچی سووری نێودەوڵەتی و حکومەتی عێراق و هەرێم کردووە هەنگاوی یاسایی پێویست بۆ سزادانی ئێران هەڵبگرن.

Rebin Karim

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.