ڕاستەوخۆ

نێچیرڤان بارزانی لە ڕێوڕەسمی یەکگرتنەوەی پێشمەرگەدا: پێشمەرگە موڵکی هیچ حیزبێک نییە و بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق

reset font size increase font size

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی ڕاگەیاندنی فەرمیی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە کوردستان پێویستی بە یەک وەزارەت و یەک بڕیار هەیە، و پێشمەرگە هێزێکی نیشتمانییە کە لە کۆبانێ پەڕەیەکی گەشی لە بەرگری تۆمار کرد.

لە ڕێوڕەسمی یەکگرتنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان، گوتارێکی پێشکەش کرد و ڕایگەیاند که‌ کوردستان پێویستی بە یەک وەزارەت و یەک بڕیار هەیە، و پێشمەرگە هی حزبی نییە، بەڵکو هی کوردستانە و موڵکی هیچ حیزبێک نییە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە ڕۆڵی مێژوویی هێزی پێشمەرگە دا و ڕوونی کردەوە که‌ پێشمەرگە لە کۆبانێ لاپەڕەیەکی گەشی لە بەرگری تۆمار کرد، و قوربانیدانی پێشمەرگە دەکەینە دەرفەتی پێکەوەژیان. هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە پێویستە لەمەوبەدوا بەهێزکردنی پێشمەرگە لە خزمەتی ئاسایشی عێراقدا بێت و پێشمەرگە بەشێکە لە سیستەمی بەرگریی عێراق.

لە کۆتایی گوتارەکەیدا، نێچیرڤان بارزانی سوپاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی کرد بۆ سەرخستنی ئەم پرۆسەیە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.