ڕاستەوخۆ

چوارچێوەی هەماهەنگی جەخت لە خێراکردنی پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی کابینەی حکومەت دەکاتەوە

reset font size increase font size

چوارچێوەی هەماهەنگی بە ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران کۆبووەوە و جەختی لە گرنگیی خێراکردنی پڕکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکانی کابینەی حکومەت و پاراستنی سەروەریی وڵات کردەوە.

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، کە بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوا پێشهاتە سیاسی و ئەمنییەکانی ناوخۆ و ناوچەکە بەڕێوەچوو، جەخت لە تەواوکردنی کابینەی حکومەت و یەکلاکردنەوەی پۆستە بەتاڵەکان کرایەوە، بە جۆرێک کە لەگەڵ بەرکەوتە نیشتمانییەکاندا بگونجێت بۆ دەستەبەرکردنی بەردەوامیی کارەکانی دامەزراوەکانی دەوڵەت.

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، عەلی زەیدی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران، ئەنجامی سەردانەکانی بۆ چەند وڵاتێکی ئەوروپی و لێکتێگەیشتنە بەدەستهاتووەکانی خستەڕوو.

هەروەها سەبارەت بە سەردانی داهاتووی بۆ نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیویۆرک، سەرکردەکانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاماژەیان بە گرنگیی گەیاندنی پەیامەکانی عێراق کرد، لەوانە پاراستنی سەروەری، ڕەتکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی، پشتیوانیکردنی سەقامگیریی ناوچەکە و خستنەڕووی دەستکەوتەکان لە بواری ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێداندا.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.