ڕاستەوخۆ

سزادانی بەرپرسێکی کارەبای ناوەڕاست بە حەوت ساڵ زیندانیکردن و گەڕاندنەوەی 25.7 ملیار دینار

reset font size increase font size

دادگای تاوانەکانی بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی سزای حەوت ساڵ زیندانیکردنی بۆ عەلاء سەمیر ڕاشد، بەڕێوەبەری گشتیی کۆمپانیای دابەشکردنی کارەبای ناوەڕاست دەرکرد و پابەندیشی کرد بە گەڕاندنەوەی زیاتر لە 25.7 ملیار دینار بۆ خەزێنەی دەوڵەت.

دەستەی دەستپاکی ڕایگەیاند، بڕیاری دادگا بەپێی ماددەی 19/دووەم لە یاسای دەستەی دەستپاکی و دەستکەوتی ناڕەوا (ژمارە 30ی ساڵی 2011ی هەموارکراو) دەرچووە. بەپێی بڕیارەکە، سزادراوەکە دەبێت بڕی پێنج ملیار و 524 ملیۆن دینار و پێنج ملیۆن و 538 هەزار دۆلاری ئەمریکی بگەڕێنێتەوە، لەگەڵ سەپاندنی سزایەکی دارایی بەرامبەر بە هەمان بڕ کە کۆی گشتیی هەردووکیان دەکاتە 25.7 ملیار دینار.

هاوکات بڕیاری دادگا دەستبەسەرداگرتنی گشت موڵکە گواستراوە و نەگواستراوەکانی سزادراوەکەی پشتڕاست کردووەتەوە و مافی بە دەستەی دەستپاکی داوە دوای یەکلا بوونەوەی کۆتایی بڕیارەکە، داوای قەرەبووکردنەوە لە زیانەکان بکات.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.