ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، بە کۆتاییهاتنی ئەرکی هێزەکانی هاوپەیمانان، عێراق دەکەوێتە وێستگەیەکی گرنگەوە، ئەویش چەسپاندنی سەروەریی نیشتمانی و خزمەتکردنە بە خواستەکانی گەلی عێراق.
قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئەمنیی سەرۆکوەزیرانی عێراق، پۆستێکی لە تۆڕی ئێکس کردووە و دەشڵێت، کۆتاییهاتنی ئەرکی سەربازیی هاوپەیمانان بە واتای کۆتاییهاتنی هاوبەشی لەگەڵ ئەو وڵاتانە نایەت، بەڵکو گواستنەوەیە بەرەو پەیوەندیی دووقۆڵیی پتەوتر.
ئاماژەی بۆ ئەوەش کردووە، هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکان، ئاڵوگۆڕی زانیاری و پەرەپێدانی تواناکان لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتری لەگەڵ ئەمریکا بەردەوام دەبن، تاوەکو ئاسایش و سەقامگیریی بەردەوام بۆ وڵات مسۆگەر بێت.