ڕاستەوخۆ

سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئیمارات کاردانەوەی توندی بەرپرسانی ئێرانی لێکەوتەوە

reset font size increase font size

سەردانەکەی سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل بۆ ئیمارات و کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتە  کاردانەوەی توندی بەرپرسانی ئێرانی لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئێران، لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوە کردوە کە هەر هەنگاوێک کە ڕێگە خۆش بکات بۆ نانەوەی ناسەقامگیری لە کۆتاییدا زیان بە ئاسایشی سەرجەم وڵاتانی ناوچەکە دەگەیەنێت.

لە بەشێکی دیکەی راگەیەنراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هاتووە، چاوەڕوان دەکرێت وڵاتانی ناوچەکە دان بە بەرپرسیارێتی خۆیاندا بنێن سەبارەت بە ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و نابێت ڕێگە بە ئیسرائیل بدەن کە لە خاکی وڵاتەکەیانەوە هەڕەشە لە سەقامگیری وڵاتێکی دیکە بکات.

هەر لەو چوارچێوەیەدا و لە کاردانەوەیەکی هاوشێوە ئیبراهیم عەزیزی سەرۆکی لیژنەی ئاسایشی پەرلەمانی ئێران لە پەیامێکدا کە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئیکس بڵاویکردووەتەوە هۆشداری بە وڵاتانی ناوچەکە دەدات و دەڵێت، ئەمریکا ناوچەکە جێدەهێڵێت و ئێمە و  وڵاتانی ناوچەکە بەتەنیا دەمێنینەوە و دواجار ئەو وڵاتانە لە کردەوەکانیان پەشیمان دەبنەوە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.