ڕاستەوخۆ

ململانێی توند لە پشت پەردە عێراق مۆڵەتی چەککردنی میلیشیاکان درێژ ناکاتەوە و داواکاری ئێرانیش بۆ پاراستنی بەرپرسە گەندەڵەکان ڕەتدەکاتەوە

reset font size increase font size

حکومەتی عێراق لە هەنگاوێکی کتوپڕدا، دوو داواکاری گرنگی ئێرانی رەتکردەوە کە تایبەت بوون بە دۆسیەی لێخۆشبوون لە ژمارەیەک کەسایەتیی نزیک لە سوپای پاسداران و گۆڕینی وادەی چەککردنی گرووپە چەکدارەکان.


بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی "الشرق الأوسط"، بەغدا رەتیکردووەتەوە ناوی ئەو بەرپرس و کەسایەتییە سیاسییانە لە لیستی داواکراوانی گەندەڵیدا بسڕێتەوە کە پەیوەندی نزیکیان لەگەڵ تاران هەیە.

هەروەها، بەغدا بە توندی داوای لە ئێران کردووە کۆتایی بە سەردانە نهێنییەکانی بەرپرسە سەربازییەکانی بێنێت و هەر سەردانێک دەبێت لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە رێکبخرێت.


ئەم پێشهاتانە دوای ئەوە دێن کە "ئیسماعیل قائانی"، فەرماندەی فەیلەقی قودس و "عەباس عێراقچی"، وەزیری دەرەوەی ئێران سەردانی بەغدایان کردبوو، بە ئامانجی گۆڕانکاری لە پلانی کۆکردنەوەی چەکی دەرەوەی دەسەڵاتی دەوڵەت.
 دواخستنی وادەی کۆتایی (30ی ئەیلول) بۆ چارەسەرکردنی پرسی چەکدارەکان.
 هەروەها پاراستنی بەرپرسە گەندەڵە نزیکەکانی ئێران لە فەرمانی دەستگیرکردن.

سەرچاوەیەکی باڵای سیاسی لە بەغدا بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە، حکومەتی عێراق جەختی کردووەتەوە کە ناتوانێت لەسەر حسابی پابەندبوونە نێودەوڵەتییەکانی لە بواری بەرەنگاربوونەوەی سپیکردنەوەی پارە و ئاسایشی ناوچەکە، داواکارییەکانی تاران جێبەجێ بکات.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.