ڕاستەوخۆ

ئێران سزای زیندانی و قامچی بەسەر گەنجێکی کوردی خۆراساندا دەسەپێنێت

reset font size increase font size

دەسەلاتی دادوەریی ئێران سزایەکی قورسی بەسەر گەنجێکی کوردی دانیشتووی پارێزگای خۆراسانی باکووردا سەپاند، کە لە چوارچێوەی دەستبەسەرکراوانی خۆپێشاندانەکانی مانگی کانوونی دووەمی (بەفرانبار) ساڵی ڕابردوودا بوو.

بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لەلایەن ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ و سەرچاوە ناوخۆییەکانەوە بڵاوکراونەتەوە، لقی 106ـی دادگای تاوانەکانی دووی شاری ئاشخانە، بە سەرۆکایەتیی دادوەر مورادی، سزای یەک ساڵ زیندانیی بەسەر نیما شیری، گەنجی تەمەن 21 ساڵدا سەپاندووە.

 جگە لە سزای زیندانیکردنەکە، دادگا بڕیاری داوە بە دوورخستنەوەی (مەنفا) بۆ شاری زاھیدان بۆ ماوەی یەک ساڵ و لێدانی 74 قامچی.

نیما شیری، کە خەڵکی شاری ئاشخانەیە لە پارێزگای خۆراسانی باکوور، لە 4ـی کانوونی دووەمی 2026 (هاوتای 14ـی دەی 1404ی هەتاوی) لە کاتی بەڕێوەچوونی خۆپێشاندانە سەرتاسەرییەکاندا، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە لە شاری بجنوورد دەستبەسەر کرابوو.

ناوبراو دوای دوو ڕۆژ مانەوە لە گرتوخانەدا، بە دانانی بارمتەی دارایی و بە شێوەیەکی کاتی تا کاتی کۆتاییهاتنی ڕێکارە یاساییەکانی دادگاییکردنەکەی ئازاد کرابوو.

 

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.