بەڕێوەبەرایەتیی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی سوریا ڕایگەیاند، ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا بە فەرمی سەردانی سوریا دەکات؛
مەبەست لەم سەردانەش تاوتوێکردنی ڕێگەکانی بەهێزکردنی پەیوەندییە دوو قۆڵییەکان و تاوتوێکردنی ئەو پرسانەیە کە جێی بایەخی هەردوولان.
بەگوێرەی زانیارییەکان، سەرۆکی فەرەنسا لەم گەشتەیدا لەلایەن شاندێکی باڵای وەبەرهێنەران و نوێنەرانی کۆمپانیا گەورەکانی فەرەنساوە یاوەری دەکرێت.
بڕیارە کۆبوونەوەیەکی فراوان لە شێوەی مێزگرد لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی سوریا و شاندە حکومییەکانی ئەو وڵاتە ئەنجام بدەن بۆ تاوتوێکردنی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان و پەرەپێدانی ئابووری.
ئەمە لە کاتێکدایە کە ناوەڕاستی مانگی ڕابردوو هەریەک لە مەزڵوم عەبدی و ئیلهام ئەحمەد سەردانی فەڕەنسا و چەند وڵاتێکی ئەوروپایان کرد و چاوەڕوان دەکرێت ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆکی فڕەنسا لە شاری دیمەشق چەندین دۆسیەی گرنگ تاوتوێ بکات، کە پرسی ڕۆژاڤای کوردستان لە پێشەنگی تەوەرەکاندا دەبێت.