وەزیری گواستنەوەی توركیا نەخشەڕێگەی نوێی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی گواستنەوە و بەستنەوەی تورکیا بە سوریا و عێراق لە ڕێگەی هێڵی ئاسنینەوە ئاشکرا کرد.
عەبدولقادر ئۆرالئۆغڵو وەزیری گواستنەوەی تورکیا لە میانی بەشداریکردنی لە چالاکییەکی پارتی داد و گەشەپێدان (ئاکپارتی)، ئاماژەی بەوەکرد، وڵاتهكهی کار بۆ زیندووکردنەوەی هێڵی ئاسنی مێژوویی نوسەیبین-قامیشلۆ دەکات، وەک هەنگاوێکی ستراتیژی بۆ بەستنی پەیوەندییەکی وشکانیی بەهێز لەگەڵ هەردوو وڵاتی سوریا و عێراق.
لەبارەی بودجەی پڕۆژەکەوە گوتی، تێچووەکەی بە نزیکەی 110 ملیۆن دۆلار مەزەندە دەکرێت، ئامانجی سەرەکیی بەرزکردنەوەی ئاستی ئاڵوگۆڕی بازرگانی، گواستنەوەی کاڵا و شتومەکە لە ناوچەکەدا.
وەزیری بازرگانی تورکیا جەختی لەوەشکردەوە، تورکیا دەیەوێت هێڵی شەمەندەفەر بۆ شاری حەلەبی سوریاش ببات و لە ڕێگەی درێژکردنەوەی هێڵەکانی شەمەندەفەرەوە پێگەی بازرگانی خۆی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بەهێز بکات.