ڕاستەوخۆ

میدیاکانی ئێران: تاران هێشتا بڕیاری نەداوە بەشداریی لە گفتوگۆ نوێیەکاندا بکات

reset font size increase font size

لەگەڵ ئەوەی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، سبه‌ی شاندی دانوستانكاری وڵاته‌كه‌ی بۆ بەردەوامیی گفتوگۆکانیان له‌گه‌ڵ ئێران ده‌گه‌نه‌ پاكستان، میدیاکانی ئێران باس لەوە دەکەن هێشتا تاران لەم بارەیەوە بڕیاریی کۆتایی نەداوە.

میدیا ناوخۆییەکانی ئێران ڕایانگەیاند، ئێران هێشتا بڕیاری نەداوە کە بەشداریی لە خولی نوێی گفتوگۆکان لەگەڵ ئەمریکا دەکات یان نا. هەروەها دۆخی گشتیی ئێستا بۆ بەشداریی ئێران لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد بە ئەرێنی نازانن.

 ئاژانسی حکومەتیی ئیرنا دەڵێت: "هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ دانوستانی بەرهەمدار لە ئارادا نییە."

هاوکات ئاژانسەکانی فارس و تەسنیم کە نزیک لە سوپای پاسدارانن، لە زاری سەرچاوە کانی خۆیانەوە ڕایانگەیاندووە، تاران هێشتا بڕیاری نەداوە بەشداریی لە گفتوگۆکاندا دەکات یان نا.

ئاژانسی هەواڵیی فارس لە زاری سەرچاوەیەکەوە بڵاویکردووەتەوە، هەڵگرتنی گەمارۆی ئەمریکا لە سەر بەندەرەکانی ئێران مەرجێکی پێشوەختەیە بۆ بەشداریی لە گفتوگۆکان.

هاوکات ئاژانسی ئیرنا، ئاماژەی بە زیادەڕۆیی و داواکارییە نالۆژیکییەکانی واشنتن، هەروەها گۆڕینی بەردەوامی هەڵوێستەکان کردووە و دەڵێت، "لە بن ئەم بارودۆخانەدا، هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ دانوستانی بەرهەمدار بوونی نییە."

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.