ڕاستەوخۆ

هەیبەت حەلبوسی: ئەوەی هەیە خزمەتی ئاڵایە نەک سەربازیی زۆرەملێ

reset font size increase font size

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەتیدەکاتەوە پڕۆژەیاسای نوێی سەربازی ناونیشانی "زۆرەملێ" هەڵبگرێت و جەخت دەکاتەوە، ئامانج لەم هەنگاوە تەنیا بەرزکردنەوەی هەستی نیشتیمانپەروەرییە.

دوای ئەوەی پڕۆژەیاسای ناچارکردنی گەنجان بە سەربازیی، لە پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی بۆکرا هەیبەت حەلبوسی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ڕەتیکردەوە پڕۆژەیاساکە ناوی سەربازیی زۆرەملێ بێت.

حەلبوسی ڕایگەیاند، ئەوەی هەیە و خوێندنەوەی بۆ کراوە سەربازیی زۆرەملێ نییە و ڕەتی دەکەنەوە ئەو ناوەشی لێبنرێت. گوتیشی، دەبێت ناوەکەی "خزمەتی ئاڵا" بێت.

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان نایانەوێت کۆمەڵگە بە سەربازیی بکرێت، بەڵکو دەیانەوێت گەنجان هەست بە سۆزی نیشتیمان بکەن و هەستی نەتەوەیی و نیشتیمانیی تاک لەڕێگەی ئەو هەنگاوە بەرزبکەنەوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.