ڕاستەوخۆ

عەلی زەیدە: حکومەتی عێراق سوورە لەسەر بەردەوامیی هەڵمەتەکانی دژی گەندەڵی

reset font size increase font size

سەرۆکوه‌زیرانی عێراق ڕایدەگەیێنێت کە پرۆسەی ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی بەردەوام دەبێت و دوور لە ململانێ و ملشکاندنی سیاسی مامەڵە لەگەڵ سەرجەم کەیسەکاندا دەکەن، هاوkat جەخت لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان بەغدا و هەولێر بە هەمامەنگیی دوولایەنە دەکاتەوە.

عەلی زەیدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تایبەتدا لەگەڵ کەناڵی (العربیة) ڕایگەیاند، حکومەتەکەی سوورە لەسەر ڕاوەدووڕان و بەربەستکردنی گەندەڵکاران.

 ناوبراو هۆکاری بەکارهێنانی تانک و هێزی سەربازیی قورسی لە ئۆپراسیۆنەکانی ئەم دواییەی دژ بە گەندەڵی، گەڕاندەوە بۆ توندوتۆڵکردنی ڕێوشوێنە ئەمنییەکان و داخستنی تەواوی دەروازەکانی ناوچەی سەوز لە بەغدا، تاوەکو ڕێگە لە ڕاکردنی تۆمەتباران بگیرێت.

سەرۆکوەزیرانی عێراق ئاماژەی بەوەش کرد، گەندەڵکاران هیچ بژاردەیەکی دیکەیان لەبەردەمدا نییە، جگە لەوەی دەبێت تەواوی ئەو موڵک، ماڵ و سامانە دزراوانەی گەلی عێراق کە دەستیان بەسەردا گرتووە، بگەڕێننەوە بۆ ناو خەزێنەی دەوڵەت.

 جەختیشی کردەوە کە لەم پڕۆسەیەدا دوور لە مەیلی کەسی، ململانێی سیاسی یان جیاکاریی مەزهەبی و تایفی مامەڵە لەگەڵ کەیسەکاندا کراوە.

لە بەشێکی دیکەی چاوپێکەوتنەکەیدا، عەلی زەیدی ئاوڕی لە پەیوەندییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر دایەوە و گوتی: "بە هەماهەنگیی بەردەوام لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان، کار دەکەین بۆ دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ سەرجەم پرسە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەردوولا."

سەبارەت بە پرسی چەک و گرووپە چەکدارەکان، سەرۆکوەزیرانی عێراق دووپاتی کردەوە کە بڕیاری کۆتایی حکومەت ئەوەیە کە تەنیا چەک لە دەستی دەوڵەتدا بێت؛

 بۆ ئەم مەبەستەش لەگەڵ گرووپە چەکدارەکان لە گفتوگۆدان و دوای تەواوبوونی ئەو مۆڵەتە دیاریکراوەی بۆیان دانراوە، دەبێت تەواوی ئەو گرووپانە چەک بکرێن و هێزە فەرمییەکان کۆنترۆڵی دۆخەکە بکەن.

Rezhna Sardar

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.