ڕاستەوخۆ

وەزارەتی کارەبای عێراق ئاماری نوێ لەسەر پڕۆژەکانی بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ تورکیا، ئوردن، کەنداو و سعودیە ئاشکرا دەکات

reset font size increase font size

ئەحمەد ترکی جەیاد لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕایگەیاند، یەکێک لە تەوەرە سەرەکییەکانی پلانی وەزارەت بۆ بەهێزکردنی دابینکردنی سیستمی نیشتمانی بریتییە لە بەستنەوەی هەرێمایەتیی تۆڕی کارەبا بە وڵاتانی کەنداو، تورکیا، ئوردن و عەرەبستانی سعودیە.

سەبارەت بە بەستنەوەی کارەبا لەگەڵ وڵاتانی کەنداو، گوتەبێژی وەزارەت ڕایگەیاند کە بەشی عێراق لە پڕۆژەکەدا بە ڕێژەی نزیکەی 98% تەواو بووە و توانای هێڵەکە 500 مێگاواتە. بەڵام ئاماژەی بەوەش دا کە کارکردن لە بەشی وڵاتی کوەیت بەهۆی ڕووداو و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکەوە وەستاوە، و هیوای خواست دانوستانەکان لەگەڵ لایەنی کوەیتی بۆ دەستپێکردنەوەی کارەکان بە زوویی دەست پێبکەنەوە.

لەبارەی پەیوەندییە کارەباییەکان لەگەڵ تورکیا، جەیاد ئاشکرای کرد کە لە کاتی سەردانەکەی عەلی زەیدی سەرۆکوەزیران بۆ تورکیا، داوا لە لایەنی تورکی کراوە بڕی هاوردەکراو بە بڕی 300 مێگاوات زیاد بکەن، و ئەم بڕە لە ئێستادا چووەتە ناو سیستمی نیشتمانییەوە. بەمەش ڕێژەی هاوردەکردنی ڕۆژانەی کارەبا لە تورکیاوە گەیشتووەتە 600 مێگاوات. هاوکات ڕێککەوتنێک لە قۆناغی دووەمدا هەیە بۆ بەرزکردنەوەی ئەم بڕە بۆ نزیکەی دوو هەزار مێگاوات.

سەبارەت بە بەستنەوەی کارەبای ئوردن، وەزارەتی کارەبا ڕایگەیاند کە پێشتر بڕی 50 بۆ 100 مێگاوات وەرگیراوە و گرێبەستەکە لە ناوەڕاستی مانگی ئەیلوولی ڕابردوودا کۆتایی هاتوو، بەو هیوایەی لە هاوینی ساڵی داهاتوودا نوێ بکرێتەوە. لەبارەی پڕۆژەی بەستنەوە لەگەڵ عەرەبستانی سعودیەش، جەختی کردەوە کە پلانی تایبەت بە پڕۆژەکە دانراوە و دانوستانەکان دەستیان پێکردووە؛ ئەم پڕۆژەیەش لە قۆناغی یەکەمدا ئامانجی گواستنەوەی نزیکەی دوو هەزار مێگاواتە و ماوەی جێبەجێکردنی دوای ئیمزا کردنی ڕێککەوتنەکە بە ٢٤ مانگ خەمڵێنراوە.

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.