لە کاتێکدا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بازاڕەکانی هەولێر و سلێمانی گەیشتە 159 هەزار دینار، بانکی ناوەندیی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرای کرد، عێراق خاوەنی یەدەگێکی گونجاو و تەواوی دراوی بیانییە بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکان و دابینکردنی دۆلار بۆ بازرگانیی دەرەکی، کارتە بانکییەکان و گەشتیاران بە نرخی فەرمی.
سەبارەت بە هۆکاری جیاوازیی گەورەی نێوان نرخی فەرمی (132 هەزار دینار) و نرخی بازاڕ (159 هەزار دینار)، بانکی ناوەندی ڕوونی کردەوە، بەرزبوونەوەی نرخی ئاڵوگۆڕ بۆ پێشبینییە چەواشەکارەکان و خراپ بەکارهێنانی بارودۆخی جیۆپۆلەتیکی ناوچەکە لەلایەن هەندێک کەس و نووسینگەی ئاڵوگۆڕی دراوەوە دەگەڕێتەوە، کە دەیانەوێت سوود لە شڵەژاندنی ئابووری وەربگرن.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا، بانکی ناوەندیی عێراق دڵنیاییدا، دابینکردنی دۆلار لە ڕێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە بەردەوامە و داوای لە هاوڵاتییان و بازرگانان کرد بە دوای دەنگۆ و سەرچاوەی ناڕووندا نەکەون، هەروەها داوای کرد لە ڕێگەی ماڵپەڕی فەرمیی بانکەکەوە زانیاری لەسەر هەر سەرپێچییەک لە نووسینگەکانی ئاڵوگۆڕی دراو و بانکەکان ڕادەست بوبکەن تاوەکو ڕێکاری یاسایییان بەرامبەر بگیرێتەبەر.