ڕاستەوخۆ

سلێمانی لەگەڵ ئامەد و حەسەکە دەبێتە دەستەخوشک

reset font size increase font size

هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی، لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، شاری سلێمانی لەگەڵ شارەکانی ئامەد لە باکووری کوردستان و حەسەکە لە ڕۆژئاوای کوردستان دەبێتە دەستەخوشک.

پارێزگاری سلێمانی ئاشکرای کرد، لە 24ی ئەم مانگەدا لە شاری ئامەد، ڕێککەوتنی دەستەخوشکیی نێوان گەورە شارەوانیی ئامەد و شارەوانیی سلێمانی بە فەرمی ئیمزا دەکرێت. هەروەها ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ نورەدین عیسا، پارێزگاری حەسەکە گفتوگۆیان ئەنجام داوە و لە مانگەکانی داهاتوودا پارێزگای حەسەکەش دەبێتە دەستەخوشکی سلێمانی.

هەڤاڵ ئەبوبەکر ڕوونی کردەوە، لە ئێستادا سلێمانی پەیوەندیی لەگەڵ 700 شار و 100 وڵاتی جیهاندا هەیە، بەڵام پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ شارە کوردییەکاندا لە سەرووی هەموو ئەولەویەتەکانیانەوەیە.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.