ڕاستەوخۆ

ئاگر و دووکەڵ لە نزیک فڕۆکەخانەی شا خالید لە ڕیاز بەرز بووەوە و گەشتە ئاسمانییەکان پەککەوتن

reset font size increase font size

ئەمڕۆ شەممە، 19ی ئەیلولی 2026، لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی شا خالید لە شاری ڕیازی پایتەختی سعودیە دووکەڵی چڕ و ئاگر بەرز بووەوە، کە بووە هۆی تێکچوونی هاتووچۆی ئاسمانی و هەڵوەشاندنەوە و دواکەوتنی ژمارەیەکی زۆر لە گەشتە ئاسمانییەکان.

دانیشتووانی شاری ڕیاز بە ئاژانسی فرانس پرێسیان ڕاگەیاند، دەنگی زنجیرەیەک تەقینەوەی بەهێزیان لە بەشە جیاوازەکانی پایتەختدا بیستووە و ئاگریان لە ئاراستەی فڕۆکەخانەکەوە بینیوە.

هاوکات پەیامنێری ئاژانسەکە ئاشکرای کرد، سەرچاوەی ئاگر و دووکەڵەکە کۆگەیەکی سووتەمەنیی سەر بە کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆ بووە. ئەم پێشهاتە ئەمنییە دوای ئەوە هات، دەسەڵاتدارانی سعودیە شەوی ڕابردوو بۆ یەکەم جار لە دوای دەستپێکردنەوەی شەڕی یەمەن لەم مانگەدا، زەنگی هۆشداریی هێرشی ئاسمانییان لە پایتەخت لێدا.

ماڵپەڕی فلایت ڕادار 24 کۆسپ و ئاستەنگە ئاسمانییەکانی فڕۆکەخانەی شا خالیدی خستووەتە ژێر بەرزترین ئاستی پەککەوتن بە پێنوێنی 5.0. ئەم ئاڵۆزییانەی پایتەختی سعودیە دوای ئەوە دێن، لە 11ی ئەیلوولی 2026دا حووسییەکان کەناراوەکانی دەریای سووریان کۆنترۆڵ کرد و بۆرییەکی سەرەکیی نەوتی سعودیەش، کە بە گوێرەی دەسەڵاتدارانی ڕیاز هێرشەکە لە خاکی عێراقەوە ئەنجام درابوو، بە درۆن پێکرا.

باشووری کوردستان
نووچە تیڤی

بابەتە پەیوەندیدارەکان

دەربارەی ئێمە

پەیوەندیکردن

TV

  • Frequency: 12687 H 27500 (Nilesat)
  • Frequency: 11296 H 27500 (Hotbird)

تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان

© 2026 – NÛÇE TV هەموو مافەکان پارێزراون.