وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێت نیگه‌رانه له‌و هێرشانه‌ی له خاكی عێراقه‌وه ده‌كرێنه سه‌ر وڵاته‌كه‌یان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كوێت ڕایگه‌یاندووه، ڕێكخه‌ری كاروباره‌كانی باڵیۆزخانه‌ی عێراقیان له كوێت بانگكردووه و به فه‌رمیی نیگه‌رانییه‌كانیان پێ راگه‌یاندووه.
هه‌روه‌ها داوایانكردووه، حكومه‌تی عێراق ڕێوشوێنی پێویست بگرێته‌به‌ر بۆ به‌رگرتن له‌و هێرشانه‌ی گروپه چه‌كداره‌كان ده‌یكه‌نه سه‌ر كوێت.
ئاماژه به‌وه‌شده‌كات، كوێت مافی خۆیه‌تی هه‌موو رێكارێك بگرێته‌به‌ر بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی له عێراقه‌وه ده‌كرێنه سه‌ریان، چونكه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان كاری دوژمنكارانه‌یه و پێشیلكردنی سه‌روه‌ریی وڵاته‌كه‌یانه.
وه‌زاره‌تی ئاو و كاره‌بای كوێت ڕایگه‌یاند: ئێواره‌ی دوێنێ یه‌كشه‌ممه له عێراقه‌وه هێرشكراوه‌ته سه‌ر بینای یه‌كێك له وێستگه‌كانی ئاو كاره‌با.